به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای راپرسیی Dİ-EN له ڕاپرسییێکدا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له نێوان لایه‌نگرانی کوردی حیزبی دیموکراتیکی گه‌لان، ڕێژه‌ی ده‌نگی کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2016 له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی له به‌رانبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی لێکداوه‌ته‌وه و ئه‌نجامێکی گونجاو له‌و ڕاپرسییه وه‌ده‌ست هاتوووه. ئه‌نجامه وه‌ده‌ست‌هاتوووه‌کان له‌و ڕاپرسییه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
* ئه‌گه‌ر له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردندا ئه‌ردۆغان و قلیچدار ئۆغڵۆ له به‌رانبه‌ر یه‌کدا دابنرێن، کورده‌کانی لایه‌نگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌سه‌دا 11.3 به ئه‌ردۆغان و له‌سه‌دا 13.9 به قلیچدار ئۆغڵۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن. ئه‌وه له حالێکدایه که له‌سه‌دا 48.8 ڕایان‌گه‌یاندوووه ده‌نگ به پاڵێوڕاوێک ده‌ده‌ن که پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پاڵپشتی لێبکات که ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یێکی به‌رچاوه. هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 12.9ش هێشتاکه له‌و باره‌یه‌وه بڕیاریان نه‌داوه.
* ئه‌گه‌ر له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و مڕاڵ ئاکشنه‌ر پێکه‌وه ڕکابه‌ری بکه‌ن، کورده‌کانی لایه‌نگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌سه‌دا 19.2 ده‌نگ به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و له‌سه‌دا 7.1 ده‌نگ به مڕاڵ ئاکشنه‌ر ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 19.2 ڕایان‌گه‌یاندوووه که له‌و دۆخه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن و له‌سه‌دا 57.9ش ڕایان‌گه‌یاندوووه پاڵپشتی له پاڵێوراوێک ده‌که‌ن که پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕای‌گه‌یاندوووه.
* دۆخه‌که له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گویل و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن بۆ کورده‌کان به ته‌واوه‌تی جیاوازه. له حاڵێکدا که کورده‌کانی لایه‌نگری HDP له‌سه‌دا 5.7 ده‌نگ به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن عه‌بدوڵڵا گویل پاڵپشتیی له‌سه‌دا 15.5 له لایه‌ن کورده‌کانی لایه‌نگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت. له‌سه‌دا 55یش په‌یڕه‌وی حیزب بوون له‌سه‌دا 15.3ش باسی بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنیان کردوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment