به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بڵاوی کردوووه‌ته‌وه "ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٨ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١١ گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له دژی سه‌ربازانی تورک له گردی لێلیكانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له برادۆستی هه‌رێمی كوردستان چالاكییێكی به‌هێزیان ئه‌نجام دا و ژماره‌یێكی زۆری سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیایان تێكشکاند".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "له چالاکییه‌که‌دا ١٤ سه‌رباز كوژران و ٧ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون که برینی ٤ سه‌ربازیان سه‌خته".
ناوه‌نده‌که ئه‌وه‌شی وتوووه "سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی لێلیكان گه‌مارۆ دراون و نه ده‌توانن جموجۆڵ بكه‌ن و نه ده‌شتوانن له هه‌رێمه‌كه ڕابكه‌ن".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment