بەپێی هەواڵی کوردپرێس ماريا زاخارۆڤا، گوته‌بێژى ره‌سمیى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، "رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له مۆسكۆ، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانى و توركييه‌كه‌ى كۆ ده‌بێته‌وه".
ناوبراو گوتيشى: "مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كه".
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له رێككه‌وتنى ناووكى ده‌كات و كۆمارى ئيسلامیى ئێرانيش رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت ئه‌وا تاران ده‌ست به پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment