وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئێران و توركيا كۆ ده‌بنه‌وه‌

بەشی ئێران/ کوردی- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، بەم زووانە وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئێران و توركيا له‌ مۆسكۆ كۆ ده‌بنه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ماريا زاخارۆڤا، گوته‌بێژى ره‌سمیى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، "رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ مۆسكۆ، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانى و توركييه‌كه‌ى كۆ ده‌بێته‌وه‌".

ناوبراو گوتيشى: "مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كه"‌.

سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌ رێككه‌وتنى ناووكى ده‌كات و كۆمارى ئيسلامیى ئێرانيش رايگه‌ياندووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بێت ئه‌وا تاران ده‌ست به‌ پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13621

Your Comment

You are replying to: .
captcha