زیاتر له‌ 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمسیارێک له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد بۆ چاودێری كردنی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر له‌ 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حازم ردینی ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه‌ ڕای‌گه‌یاند: "له‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشت به‌ چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستین. له‌ ناوخۆدا چه‌ندین چاودێر له‌ باڵوێزخانه‌كانی وڵاتانی بیانیدا، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ مرۆیییه‌كان چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن".

ردینی گوتی: به‌رده‌وامن له‌ ڕاكێشانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی تا به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و تا ئێسته‌ش زیاتر له‌ 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی تۆمار كراون.

ناوبراو گوتیشی: له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا بكه‌ن.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 12ی ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

سه‌رچاوه‌: باس نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13616

Your Comment

You are replying to: .
captcha