به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حازم ردینی ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه ڕایگه‌یاند: "له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشت به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستین. له ناوخۆدا چه‌ندین چاو‌دێر له باڵوێزخانه‌كانی وڵاتانی بیانی‌دا، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه مرۆیییهكان چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن".
ردینی گوتی: به‌رده‌وامن له ڕاكێشانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی تا به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و تا ئێسته‌ش زیاتر له 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی تۆمار كراون.
ناوبراو گوتیشی: له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا بكه‌ن.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 12ی ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێ.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment