حوکمی زیندان بۆ ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت ده‌رکرا

به‌شی تورکیا- شه‌وی ڕابردوو کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌یی کردنی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو و دادستێنی دۆسیه‌که‌ حوکمی زیندانی بۆ زۆربه‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌رکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌یی کردنی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا دادستێنی دۆسیه‌که‌ حوکمی کۆتایی له‌باره‌ی زۆربه‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌رکرد.

حوکمه‌ ده‌رکراوه‌کان به‌ شێوازی خواره‌وه‌یه‌:

ئاکین ئاتالای سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت ئه‌ستۆپاکییه‌که‌ی له‌ تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی تاوانبارانه‌" سه‌لمێندرا و به‌ تۆمه‌تی "یارمه‌تی به‌ ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 7 ساڵ و 3 مانگ و 15 ڕۆژ زیندان مه‌حکووم کرا.

موراد سابوونچی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 7 ساڵ و 6 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

قه‌دری گۆرسه‌ل نووسه‌ر و ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 2 ساڵ و 6 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

ئۆرهان ئینچ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 6 ساڵ و 3 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

گۆرای ئۆز به‌رپرسی خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 3 ساڵ و 9 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

ئۆنده‌ر چلیک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی جمهوورییه‌ت، مووسا کارت کاریکاتێریستی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، هاکان کارا نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت و مسته‌فا که‌ماڵ گونگور پارێزه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" هه‌ریه‌کیان به‌ 3 ساڵ و 9 مانگ زیندان مه‌حکووم کران.

ئێمره‌ ئیپر ژمێریاری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ 3 ساڵ و 1 مانگ و 15 ڕۆژ زیندان مه‌حکووم کرا.

ئایدین عنگین نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 7 ساڵ و 6 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

حیکمه‌ت چه‌تین کایا نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 6 ساڵ و 3 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

ئه‌حمه‌د شیک هه‌واڵنێری به‌ناوبانگی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 2 ساڵ و 4 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

بولنت ئۆتکون پارێزه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی جمهوورییه‌ت به‌ تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌ و پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" به‌ 2 ساڵ و 4 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.

شایانی باسه‌؛ ئه‌ستۆپاکیی ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تیش سه‌لمێندرا له‌وان بۆلنت ینر ژمێریاری پێشووی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، گۆنسلی ئۆزئالتای ژمێریاری ڕۆژنامه‌ و تووران گونای ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یانه‌ی کتێبی جمهوورییه‌ت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13613

Your Comment

You are replying to: .
captcha