به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌یی کردنی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو که له ده‌رئه‌نجامدا دادستێنی دۆسیه‌که حوکمی کۆتایی له‌باره‌ی زۆربه‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌رکرد.
حوکمه ده‌رکراوه‌کان به شێوازی خواره‌وه‌یه:
● ئاکین ئاتالای سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت ئهستۆپاکییهکهی له تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی تاوانبارانه" سه‌لمێندرا و به تۆمه‌تی "یارمه‌تی به ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان" به 7 ساڵ و 3 مانگ و 15 ڕۆژ زیندان مه‌حکووم کرا.
● موراد سابوونچی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 7 ساڵ و 6 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
● قه‌دری گۆرسه‌ل نووسه‌ر و ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 2 ساڵ و 6 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
● ئۆرهان ئینچ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 6 ساڵ و 3 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
● گۆرای ئۆز به‌رپرسی خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 3 ساڵ و 9 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
● ئۆنده‌ر چلیک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی جمهوورییه‌ت، مووسا کارت کاریکاتێریستی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، هاکان کارا نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت و مسته‌فا که‌ماڵ گونگور پارێزه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" هه‌ریه‌کیان به 3 ساڵ و 9 مانگ زیندان مه‌حکووم کران.
● ئێمره ئیپر ژمێریاری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به 3 ساڵ و 1 مانگ و 15 ڕۆژ زیندان مه‌حکووم کرا.
● ئایدین عنگین نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 7 ساڵ و 6 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
● حیکمه‌ت چه‌تین کایا نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 6 ساڵ و 3 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
● ئه‌حمه‌د شیک هه‌واڵنێری به‌ناوبانگی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 2 ساڵ و 4 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
● بولنت ئۆتکون پارێزه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی جمهوورییه‌ت به تۆمه‌تی "بانگه‌شه و پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به 2 ساڵ و 4 مانگ زیندان مه‌حکووم کرا.
شایانی باسه؛ ئه‌ستۆپاکیی ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییهتیش سه‌لمێندرا له‌وان بۆلنت ینر ژمێریاری پێشووی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، گۆنسلی ئۆزئالتای ژمێریاری ڕۆژنامه و تووران گونای ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یانه‌ی کتێبی جمهوورییه‌ت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment