نێچیرڤان بارزانی له هه‌ولێر ‌پێشوازیی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی نیسان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ كه‌ هه‌ر له ‌فڕۆكه‌خانه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرد.

حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ به‌شداری له ‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هاوپه‌یمانیی نه‌سر سه‌ردانی هه‌ولێری كردوووه‌ و بڕیاره‌ سه‌ردانی شاری دهۆكیش بكات.

هه‌روه‌ها عه‌بادی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ولێری له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیش كۆ ده‌بێته‌وه‌ و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم ‌و عێراق ‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌؛ عه‌بادی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هاته‌ هه‌رێمی كوردستان ‌و وێستگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌شی شاری سلێمانی بوو كه‌ شه‌وی ڕابردوو به‌شداری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیستی نه‌سری كرد.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13611

Your Comment

You are replying to: .
captcha