به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له میانی پێشكه‌ش كردنی وته‌یێک له یه‌كه‌م دیبه‌یتى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه و ڕاپرسیى كوردستان 24دا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر كورد له ناو خۆى یه‌كده‌نگ بێت و بتوانێت له به‌غدا زیاتر له 60 كورسى بهێنێت، به دڵنیایییه‌وه كورد قورساییێكى زۆرى ده‌بێت چونكه به گوێره‌ى ڕاپرسییه‌كان كوتله شیعه‌كان به هۆى دابه‌ش بوونیانه‌وه كورسییه‌كانیان په‌رش و بڵاو ده‌بێت".
هۆشیار زێباری ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌گه‌ر ده‌ستوور نه‌بوایه له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا سوپا و حه‌شد ده‌هاتنه هه‌ولێر و سلێمانى و ڕانیه‌ش و ڕه‌نگه كورد ڕه‌وشێكى دیكه‌ى هه‌بوایه هه‌ر بۆیه گرنگه كورد بچێته په‌رله‌مانى عێراق و له‌وێ سیاسه‌ت بكات".
ناوبراو سه‌باره‌ت به به‌شداریی پارتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدا ئه‌و حیزبه بانگه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له عێراق ده‌كرد زیادی کرد: "ڕیفراندۆم مافێكى ڕه‌واى كورد بوووه و ده‌نگى داوه بۆ دیار كردنى مافى چاره‌نووسى هه‌ر بۆیه دژبه‌یه‌کی له نێوان ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق نابینم".
هۆشیار زێباری سه‌باره‌ت به چانسی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه دا "سه‌رۆک وه‌زیرانه‌كانى عێراق هه‌ندێكیان به چانس و هه‌ندێكیان به تواناى خۆیان نه‌بوونه‌ته سه‌رۆک وه‌زیران و ئێستاش عه‌بادى چانسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى نییه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment