ڕێککه‌وتنی نێوان حیزبه‌ سوننه‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێسکه‌نده‌ر وه‌تووت به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: هیچ جۆره‌ ئیتیفاقێک له‌ نێوان حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ر په‌رله‌مانتاری سوننه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجام دراوه‌ و ئێمه‌ به‌ توندی دژ به‌و کاره‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

ناوبراو ئه‌و پرسیاره‌ی خسته‌ ڕوو که‌ ئایا عاقڵانه‌یه‌ که‌سێک که‌ به‌ پشتیوانی له‌ تیرۆریزم له‌ عێراق ناوبانگی ده‌رکردوووه‌ و خوازیاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق بۆته‌وه‌ پۆستی سه‌رکۆماری عێراق وه‌ئه‌ستۆ بگرێت؟

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13602

Your Comment

You are replying to: .
captcha