نووری مالیکی له‌ به‌ربژێریی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناکشێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: نووری مالیکی سه‌رۆکی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ به‌ربژێریی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناکشێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌هیوود به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: هه‌ندێک ڕاپۆرت له‌ میدیاکان بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی نووری مالیکی سه‌رۆکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ به‌ربژێریی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا که‌سایه‌تییێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ به‌ربژێریی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌وان نووری مالیکی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13601

Your Comment

You are replying to: .
captcha