سەرۆک کۆماری ئێران: تاوه‌ر درووستكه‌ر له‌ یاسا نازانێ

بەشی ئێران/ کوردی- حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: "گه‌لانی رۆژهه‌‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانن ئارامی و سه‌قامگیریی خۆیان له‌ ته‌ماحی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر سامان و نه‌وت و پاره‌كه‌یان بپارێزن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەسەن ڕۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25/4/2018 له‌ رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی شاری ته‌برێز به‌ پایته‌ختی گه‌شتیاریی ئیسلامی بۆ ساڵی 2018 گووتی: "كۆشكی سپی پێی وایه‌ ده‌بێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌به‌رێت. ئێمه‌یش ده‌ڵێین: ئێوه‌ و ئیسرائیل ناتوانن بڕیار له‌ چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌ن، به‌ڵكوو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ خۆیان بڕیار له‌ چاره‌نوووسی خۆیان ده‌ده‌ن".

رۆحانی ھێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر تره‌مپ و گوتوویه‌تی: "ناكرێت بازرگان و تاوه‌ر درووستكه‌ر بڕیار له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن. ده‌بێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ هیچ له‌ سیاسه‌ت و یاساكان نازانێت له‌وه‌ تێبگات، جارێ ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر شانی له‌ جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی جێبه‌جێی بكات، دوای ئه‌وه‌ بڵێت گومانم له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌یه‌".

سه‌رۆككۆماری ئێران هه‌ر بڕیارێكیشی ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ تره‌مپ و هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆسێی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه‌ بیده‌ن و گووتی: "ئێران مه‌ترسی نییه‌ و پارێزگاریی له‌ عێراق كردوو و ئاماده‌یه‌ پارێزگاری له‌ سعوودیه‌ش بكات".

رۆحانی رووی قسه‌كانی كرده‌ كۆشكی سپی و گووتی: "ده‌بێت سه‌ره‌تا قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه‌ پاشان قسه‌ له‌باره‌ی بڕیاری تازه‌ بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به‌ خراپ و مه‌ترسیدار ده‌زانن، بۆچی واژۆتان له‌سه‌ر كرد؟".

بڕیاره‌ 12/5/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیار له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ریككه‌وتنه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت. به‌رده‌وامیش داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی كرۆكیی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كات.

News Code 13598

Your Comment

You are replying to: .
captcha