بەپێی هەواڵی کوردپرێس ژمارەیێک ژینگەپارێز بە خۆبەخشی و بە هاوکاریی ئەنجومەنی شار و دێی بانە شەش هەزار گوڵی زەرد و سووریان لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی بانە چاند و دەڵێن دەیانهەوێ ئەو ناسنامەی شارەکەیان بە زیندوویی بهێڵنەوە.
گۆڕستانی سلێمان بەگ بە گوڵە زەرد و سوورەکانی بەنێوبانگە و لە زۆر گۆرانی فۆلکلۆردا ئاماژەی پێدراوە، بەڵام چەند ساڵێکە بەشێکی بەرچاو لەو گوڵانە بە هۆکاری سرووشتی و مرۆڤی لەنێو چوونە.
Your Comment