بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند بەنیازە هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بکشێنێتەوە و بووە هۆی سەرسۆڕمانی زۆرێک بەتایبەت سیاسەتوانانی کابینەکەی خۆی.
هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس دەنووسێت: " ڕۆژی ڕابرددو زۆر ڕوون بوو کە کەسێک یا شتێک ڕای ترەمپی گۆڕیوە" دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسە هاوبەشەکەیدا لەگەل ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی دا بە بەرنامەی درێژخایەن لە سووریا و ئەوەی کە ئەمریکا پێش چوونەدەرەوەی لە سووریا دەبێت کاریگەریی خۆی لەسەر ئەو وڵاتە دانابێت.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆمارانی فەرەنسا و ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕووسیا بەشێکە لە کێشەی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەو دانووستانەدا دەرکەوت کە شێوازی بیری ترەمپ زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە مانگی ڕابردوو باسی لێدەکرد و جەختی لەسەری دەکرد.
ئێستا ڕای ترەمپ نزیکە بە ژمارەیێک لە بەرپرسانی دەوڵەتەوە لەوان جیمز ماتیس وەزیری بەرگری کە نیگەران بوو هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن چەند ڕۆژ پاش وتەکانی ترەمپ لەبارەی کشانەوە لە سووریا ڕایگەیاند ترەمپی ڕازی کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نەکشێنێتەوە.
ڕایان دەیلن، وتەبێژی هاوپەیمانانی دژە داعش ڕۆژی ڕابردوو بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش کە حەفتەی ڕابردوو دابەزی بوون ئێستا چڕ بوونەتەوە و ژمارەیێک لە هێرە کوردییەکان کە بەرەکانی شەڕی داعشیان چۆڵ کردبوو هاتوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment