پرۆفسۆر وه‌جده‌ت ئۆز؛ کاندیدای هاوبه‌شی سێ پارتی داد، مام میهه‌ن و ڕێگای ڕاست له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیایه‌

به‌شی تورکیا- پرۆفسۆر وه‌جده‌ت ئۆز وه‌کوو کاندیدای هاوبه‌شی سێ حیزبی داد (AP)، مام میهه‌ن (ANAP) و حیزبی ڕێگای ڕاست (DYP) بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 ناسێندرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێ حیزبی داد (AP)، مام میهه‌ن (ANAP) و حیزبی ڕێگای ڕاست (DYP) به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش کاندیدای خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 ناساند که‌ پرۆفسۆر وه‌جده‌ت ئۆز ڕێبه‌ری پارتی دادی تورکیا به‌ 100 هه‌زار واژۆ ده‌بێته‌ کاندیدای هاوبه‌شی ئه‌و سێ حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا.

مێهمه‌ت کیوانچ ئۆزل جێگری پارتی دادی تورکیا له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌ ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی مام میهه‌ن و ڕێگای ڕاستی تورکیا ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاریمان واژۆ کردوووه‌. به‌ کۆ کردنه‌وه‌ی 100 هه‌زار واژۆ، پرۆفسۆر وه‌جده‌ت ئۆز، ڕێبه‌ری پارتی داد کاندیدای ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پارتی دادی تورکیا یه‌کێک له‌ بنه‌ڕه‌تی‌ترین و کۆنترین پارته‌ سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌. ئه‌و پارته‌ له‌ ساڵی 1965 تا 1971 به‌ شێوه‌ی تاک حیزبی له‌ تورکیا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و له‌ ساڵی 1971 یه‌کێک له‌ سه‌ره‌کی‌ترین پارته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیئتیلافی بوووه‌. پارتی داد له‌ ساڵی 1964 به‌ سه‌رکردایه‌تیی سلێمان ده‌میرل گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتی خۆی.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13582

Your Comment

You are replying to: .
captcha