به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێلکسانده‌ر میخێیۆ، سه‌رۆکی کۆمپانیای جیهازاتی سه‌ربازیی "ڕۆسۆ بۆرۆن ئێکسپۆرت"، کۆمپانیای سه‌ربازیی هه‌نارده‌کراوی جیهازاتی سه‌ربازیی ڕووسیا، له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه یه‌کلایی بوونی ڕێککه‌وتنی نێوان موسکۆ و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 ڕای‌گه‌یاند: به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می s-400 که بڕیاره ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت، ده‌ستی‌پێکردوووه.
ناوبراو له لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: به‌پێی ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام دراوه‌کان ئێستا له پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی گرێبه‌سته واژۆکراوه‌که‌داین. له ئێستادا گواستنه‌وه‌ی ئه‌و جیهازاته به تورکیا ده‌ستی‌پێنه‌کردوووه به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌مێک که بڕیاره ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت ده‌ستی‌پێکردوووه. هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته هه‌ندێ قۆناغ و ڕه‌وت هه‌یه که هه‌موویان له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورک باسی له‌سه‌ر کراوه. ئێستا خه‌ریکی ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌ین که له ئه‌ستۆمان گرتوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه تورکیا 4 سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 به بایه‌خی 2.5 میلیارد دۆلاری له ڕووسیا کڕیوه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment