به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بۆزداغ وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توند له داواکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا ده‌گرێت سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به هیچ له‌ونێک داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا به بۆنه‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن و دۆخی نائاسایی له وڵات قبووڵ ناکرێت. ئه‌و داواکارییه ته‌داخولی ئاشکرا له کاروباری نێوخۆی تورکیا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕای‌گه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا له دۆخی نائاساییدا هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه برد ئه‌و کاته هیچ که‌سێک بیری له بنه‌ماکانی ئه‌ورووپا و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌کرده‌وه. ئه‌و کاته کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ڕه‌نسایان نه‌کردبوو ئێستا که تورکیا ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه ببات بیر له بنه‌ماکانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، دۆخی نائاسایی و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌نه‌وه ئه‌و کاره مانایێکی له پشته‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment