به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (سێشه‌ممه 4ی گوڵان) دوو منداڵ که‌وتنه ناو چه‌می به‌شیری کرماشان که ساوایێکی 3 ساڵان خنکا و منداڵێکی 7 ساڵانی دیکه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی فریاگوزاری ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی کرماشانه‌وه ڕزگار کرا.
مودیرعامی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی کرماشان سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م هه‌واڵه ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو (4ی گوڵان) ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئاگادار کرایه‌وه که دوو منداڵ که‌وتوونه‌ته ناو چه‌می به‌شیری کرماشان و دوو تیمی هێزه‌کانی فریاگوزاری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کران که به‌خته‌وه‌رانه توانییان منداڵێکی 7 ساڵان ڕزگار بکه‌ن به‌ڵام به بۆنه‌ی خۆڕه‌ی ئاوی چه‌مه‌که ساوایێکی سێ ساڵان خنکا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment