پێشبینی ده‌کرێت کورسییه‌کانی یه‌کێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که‌م بکرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ هه‌ولێر ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی دابه‌زینی ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئێستا هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی له‌ ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود خۆشناو به‌ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی وت: هه‌ندێک له‌ میدیاکان هه‌واڵێکیان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دابه‌زینی ژماره‌ی کورسییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ 21 کورسی بۆ 16 کورسی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ ئێستا هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی له‌ ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرن و هه‌وڵه‌کانیان بۆ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی لایه‌نگرانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

مه‌حموود خۆشناو وتیشی: یه‌کێتی توانیویه‌تی له‌ دژوارترین دۆخدا هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستان بپارێزێت و پێوه‌ندییێکی پته‌وی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهان و تێکڕای ئیتنیکه‌کان له‌ عێراق ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13572

Your Comment

You are replying to: .
captcha