به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی گوڵان له په‌راوێزی کۆنفڕانسی ئاشتیی سه‌قامگیر له نیۆیۆرک، ئا‌نتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیی UN له به‌رجام کرده‌وه و و خوازیاری پێبه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه‌کان به به‌ڵێنه‌کانیان له‌و ڕێککه‌وتنه بوو.
له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوو لا دۆخی ناوچه‌که به تایبه‌ت سووریا و یه‌مه‌نیان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ یارمه‌تیدان به جێگیر بوونی دووباره‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه له ڕێگای دانووستانی سیاسی نه‌ک ڕێچاری سه‌ربازی کرده‌وه.
پێش له‌و دیداره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا، نۆروێژ، سوید، ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا کۆ بوووه‌وه.
زه‌ریف له کۆنفڕانسی ئاشتیی سه‌قامگیر له نیۆیۆرک -که له‌سه‌ر پێشنیاری میرۆسلاو لایچاک سه‌رۆکی 72هه‌مین کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌ڕێوه چوو- وتاری پێشکه‌ش کرد و باسی له ئاماده‌ییی ئێران کرد بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌ی دانووستانه ناوچه‌یییه‌کان.
زه‌ریف له ماوه‌ی حه‌وانه‌ی خۆی له نیۆیۆرک له‌گه‌ڵ میدیاکانی ئه‌مریکا له‌وان ئاسۆشیتێدپرێس له‌باره‌ی به‌رجام، سووریا و یه‌مه‌ن گفتوگۆی کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment