عه‌بادی سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌که‌ی سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات و سبه‌ینێش سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ڕه‌شید وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی (نه‌سر) له‌ سلێمانی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی‌ 4ی‌ 2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ (نه‌سر) سه‌ردانی شاری‌ سلێمانی ده‌کات‌ و كاتژمێر 6ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی‌ گراند ملنیۆم بانگه‌شه‌ی‌ لیسته‌كه‌ی‌ ده‌ست پێده‌كات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ شاری سلێمانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانیه‌تی كه‌ 9 كاندیدمان هه‌یه‌ له‌ سلێمانی".

ئیبراهیم ڕه‌شید وتیشی: "دوای سلێمانیش ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات كه‌ 10 كاندیدمان له‌و شاره‌ش هه‌یه‌ و هه‌مان ڕۆژیش سه‌ردانی دهۆک ده‌كات كه‌ له‌و پارێزگایه‌ش 8 كاندیدمان هه‌یه‌".

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی (نه‌سر) سه‌باره‌ت به ‌كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم به ‌دووری زانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجام بدات و زیاتر وتی‌:"حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یامێكی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به‌ڵام به ‌گشتی په‌یامه‌كه‌ی زۆر خۆش ده‌بێت و وه‌ک مژده‌یێک ده‌بێت بۆ هاووڵاتییان و هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ری تێدایه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13567

Your Comment

You are replying to: .
captcha