نوێنەری خەڵکی سنە لە پەڕلەمانی ئێران نهێنییێکی نەکرانەوەی مەرزەکان ئاشکرا دەکات

بەشی کوردستان- ئەحسەن عەلەوی لە دیمانەیێکی کوردپرێسدا وتوویەتی هەندێک دەستی شاراوە و پشتی پەردە هەن کە نایانهەوێت مەرزەکان بکرێتەوە.

کوردپرێس- سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری خەڵکی سنە لە پەڕلەمانی ئێران لە سەر داخرانی مەرزەکان و کێشەی ئابووریی سنوورنشینەکانی کوردستان دیمانەیێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا باسی هەندێک دەستی شاراوە و پشتی پردە دەکات کە ئەو دەستانە ناهێڵن مەرزەکان بکرێنەوە.

ناوبراو زیادی کردووە: ژمارەیێک بەرپرسی نابەرپرس خەمساردن لە کێشەی ئابووری و بژێوی ژیانی خەڵکی دانیشتووی سنوورەکان و بۆیەش هیچ ئیرادەیێک نانوێنن بۆ کردانەوەی مەرزەکان.

ئەو پەڕلەمانتارە کوردە ڕەخنەی توندی لە دەوڵەت گرتووە وتوویەتی دەوڵەت بە وەعدی درۆ و پووچەڵ ناتوانێت کێشەی ئەو خەڵکە چارەسەر بکات و بە داخراوی مانەوەی مەرزەکان ئابووری نیوەگیانی خەڵکی دانیشتووی سنوورەکان بێ هێزتر دەکات.

ناوبراو دووپاتی کردەوە: هەر کاتەو بەرپرسانی حکوومی لە سەر ئابووری خەڵکی دانیشتووی سنوورەکان وەعد و بەڵێنێک دەدەن هەندێک دەست و هێزی شاراوە دەبنە لەمپەر بۆ پێشخستنی بژێوی ژیانی ئەو خەڵکە و تەنها بەرژەوەندی و قازانجی خۆیان دەخەنە گەڕ.

ئەو پەڕلەمانتارە کوردە کە ئەندامی کۆتلەی ئاوەدانکردنەوەی پەڕەلمانی ئێرانیشە تیشکی خستە سەر ئەو نامەیەی کە دە پەڕلەمانتاری کوردی بۆ سەرۆک کۆماریان نووسیوە زیادیشی کرد: بێکاری و نەبوونی هەلی کاری هەمیشەیی وای کردووە جەماوەر چیتر متمانە و ڕەزامەندییان بەرانبەر بە دەوڵەت نەمێنێت.

News Code 13566

Your Comment

You are replying to: .
captcha