بەپێی هەواڵی کوردپرێس له ميانى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیى هه‌فتانه‌يدا، عه‌بادى گوتى: "عێراق نايه‌وێت ده‌ستوه‌ربداته ناو كاروبارى سوورياوه و گه‌لى سووريا خۆى ده‌بێت بڕيار له چاره‌نووسى بدات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئاڵۆزتر كردنى ره‌وشى سووريا، ده‌بێته ده‌رچه‌يه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى داعش له ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌شى گوت: "به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى دژ به چه‌كدارانى داعش له ناو خاكى سووريا".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، عه‌بادى رايگه‌ياندبوو، هێزى ئاسمانى عێراق زنجيره‌يه‌ك هێرشى كوشنده‌ى كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانى داعش له ناو خاكى سووريا.
Your Comment