شه‌ڕ له‌ مه‌ریوان کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕی سه‌ر شه‌قام له‌ شاری مه‌ریوان کوژراوێکی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو 4ی گوڵان شه‌ڕی سه‌ر شه‌قام له‌ نێوان دوو که‌س به‌ ناوه‌کانی (ن.ش) و (ل.ن) له‌ مه‌ریوان ڕووی دا که‌ له‌و شه‌ڕه‌دا (ن.ش) به‌ چه‌قۆ (ل.ن) بریندار کرد و دواتر پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌خت بوونی برینه‌کانی گیانی خۆی له‌ ده‌ست دا.

شایانی باسه‌؛ پاش ئه‌و ڕووداوه‌ پۆلیس ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌ لێک ده‌داته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13563

Your Comment

You are replying to: .
captcha