دوو پۆلیسی عێراقی لە هێرشێکی داعشدا لە کەرکووک کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجێکی مغاویری پۆلیسی فیدڕاڵی لە کەرکووک و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە: چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر فەوجی مغاویری پۆلیسی فیدراڵی لە ناحیەی ریازی باشووری کەرکووک و تاوەکوو ئێستا دوو کارمەندی ئەو هێزە کوژران و سێ کارمەندی دیکەش بریندارن.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار لەلایەن چەکدارانی سەر بە گرووپی چەکداری داعشەوە، لەناوچە جیاجیاکانی عێراق هێرش بۆ سەر دامودەزگا و خانووی هاوڵاتیان و خەڵکانی مەدەنی ئەنجام دراوە، بەرپرسانی ئەمنیش هۆکارەکەی بۆ هەبوونی شانەی نووستووی داعش و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا دەگەڕێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1356

Your Comment

You are replying to: .
captcha