که‌سایه‌تییه‌ بانفووزه‌کانی عێراق هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌شداریی به‌عسییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یاساییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: که‌سایه‌تییه‌ بانفووزه‌کانی عێراق گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و پشکنین بۆ به‌شداری‌دانی 150 به‌عسی له‌ ڕکابه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: هه‌ندێک که‌سایه‌تیی بانفووزی عێراق که‌ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تییان لێ ده‌کرێت گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و پشکنینی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی 150 که‌س له‌ حیزبی ڕووخاوی به‌عس له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری بکه‌ن به‌ ئامانجی زه‌بردان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ له‌ پشتی په‌رده‌ی به‌شداری‌دانی به‌عسییه‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق وڵاتانی بیانین بۆ ئه‌وه‌ی زه‌بر له‌و پڕۆسه‌یه‌ بده‌ن و داوا له‌ هاووڵاتییانی عێراق ده‌کات ده‌نگ به‌ به‌عسییه‌کان نه‌ده‌ن.

شایانی باسه‌؛ پێشتر سه‌رکرده‌یێکی ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌ هه‌بوونی که‌سایه‌تییه‌ به‌عسییه‌کان و که‌سانی داواکراوی ده‌زگای داد له‌ لیستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌هلی سوننه‌ کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13551

Your Comment

You are replying to: .
captcha