نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لانی تورکیا: عه‌بدوڵڵا گویل خۆی کاندید ناکات

به‌شی تورکیا- جه‌یحوون ئیرگیل، نوێنه‌ری بۆرسا له‌ په‌رله‌مان و سه‌ر به‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا هه‌موو ئه‌گه‌ر و ئیدعاکان له‌ باره‌ی کاندیدابوونی عه‌بدوڵڵا گویل له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: کاندیدابوونی عه‌بدوڵڵا گویل به‌ هیچ له‌ونێک له‌ لایه‌ن CHPوه‌ باسی لێنه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یحوون ئیرگیل نوێنه‌ری بۆرسا له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل هه‌موو ئه‌گه‌ر و ئیدعاکان له‌ باره‌ی کاندیدابوونی عه‌بدوڵڵا گویل له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن حیزبی سه‌عاده‌ت و کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌ باس کردن نییه‌. ئه‌و بابه‌ته‌ لای ئێمه‌ و لایه‌نگرانمانه‌وه‌ گرینگ نییه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: عه‌بدوڵڵا گویل له‌ هه‌ر کارێکی نایاسایی که‌ له‌و وڵاته‌ ڕووی داوه‌ ده‌ستی هه‌بوووه‌ و ته‌نها شتێک که‌ حیزبه‌که‌ی ئێمه‌ له‌ باره‌ی کاندیدبوونی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌توانێت به‌ گویل بیڵێت ئه‌وه‌یه‌: "خوات له‌گه‌ڵ". ده‌بێ هه‌ر هاووڵاتیێک له‌ 24 جوون ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆی بپرسێت: بڕیاری چاره‌نووسم، کاره‌که‌م، منداڵه‌کانم، داهاتووم و ژیانم ده‌ده‌مه‌ ده‌ستی کێ؟

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13548

Your Comment

You are replying to: .
captcha