به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "الحیات" ئاماژه به‌وه ده‌کات سه‌رکرده شیعه‌کانی عێراق ده‌یانه‌وێت به ئامانجی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق هاوپه‌یمانیێکی نیشتمانیی نوێ پێک بهێنن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیاتر ده‌نووسێت: هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له چوارچێوه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی به‌خۆوه ده‌بینێت.
ڕۆژنامه‌ی "الحیات" ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات سه‌ره‌ڕای نزیک بوونه‌وه به کاتی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناکۆکی و ململانێی نێوان حیزبه شیعه‌کان زیاتر ده‌بێته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رکرده شیعه‌کان هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه برد و ڕه‌زامه‌ندیی خۆیانیان له‌سه‌ر پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی نوێ بۆ دیاری‌کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ربڕی.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌شڵێت: سه‌رکرده شیعه‌کان هه‌ندێک گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه و کورد ئه‌نجام داوه و سه‌باره‌ت به سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕێککه‌وتوون.
کۆددی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment