بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئێمانوێل ماكرۆن هەوڵ دەدات ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران كە لە ساڵی 2015دا واژۆ كرا ڕزگار بكات، كە دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدا لێی بكشێتەوە ئەگەر هاتوو هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی چاكسازی لە ڕێككەوتنەكەدا نەكەن، تا وەكوو ناوەڕاستی مانگی پێنج.
هەروەها دەزگای قەدەغەكردنی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی لە كۆنگرەكانیدا لە جنێف چەند جارێک داوای لە لایەنەكانی ڕێككەوتنەكە، ئەمەریكا و چین و ڕووسیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا كردوووە كە ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن و بیپارێزن.
ئەم رێككەوتنە بووەهۆی لابردنی بەشێكی زۆر لەو سزا نێودەوڵەتییانەی بەهۆی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەیەوە بەسەر ئێراندا سەپێندرابوون و وەک سەركەوتنێكی گەورە بۆ حكوومەتەكەی حەسەن ڕۆحانی ئەژمار كرا.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment