بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تمل کارا مولا ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی سەعادەت پاش دیدار لەگەڵ کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا وتی: لەگەڵ قلیچدار ئۆغڵۆ دیدارێکی ئەرێنیم هەبوو. ئەو هەوڵانەی ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بۆ ئیی پارتی ئەنجامی دا شایانی ڕێز گرتنە. ئەو کارە بۆ هەر کەس ناکرێت. لە بنەڕەتدا لە جێگای بەرژەوەندیی حیزب بەرژەوەندیی وڵاتیان لەبەر چاو گرتووە.
کەمال قلیچدا ئۆغڵۆ لە وتەکانیدا ڕایگەیاند: پشتگیرییێک کە بۆ ئیی پارتی ئەنجاممان دا پشتگیری کردن لە دیموکراسی بوو. هەڵبژادرنەکانی داهاتوو هەڵبژادرنی یەک حیزب و دوو حیزب نییە.
هەروەها کارا مولا ئۆغڵۆ سەبارەت بە کاندید بوونی عەبدوڵڵا گوڵ لە لایەن پارتی سەعادەتی تورکیاوە بە هەواڵنێرانی وت: وەڵامی پرسیارەکەی ئێوە تا کۆتایی حەفتە ئاشکرا دەبێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامە جمهووریەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment