کوردپرێس- هه‌ندێک که‌سایه‌تی و میدیاکان باس له مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نیابیی نوێ له سووریا ده‌که‌ن و لەو بارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی ئیسنای ئێرانی لە زاری چاودێرێکی سیاسییەوە باسی مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی نوێی کردووە.
بەپێی نووسراوی ماڵپەڕەکە عه‌بدولباری عه‌توون سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی رای‌الیوم بڕوای وایە ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌م زوووانه شه‌ڕێک له نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕوو بدات.
ناوبراو ده‌شڵێت: ئێمه هیچ گومانێکمان نییه شه‌ڕێک سه‌ر هه‌ڵده‌دات که ده‌توانێت هێرشێکی پێشگیرانه له‌لایه‌ن ئیسرائیلەوە و یان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
له لایێکی دیکه‌وه ماڵپەڕی دیپلۆماسیی ئێرانی کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە نووسیویەتی: وه‌زیری شه‌ڕی ئیسرائیل له‌باره‌ی ئاماده بوونی ئێران له سووریا ئیدعای کردوووه که ئیسرائیل ڕێگه به ئێران نادات که بنکه‌یێکی هه‌میشه‌یی له سووریا دابمه‌زرێنێت و هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت به‌ره‌وڕووی ئێمه بێته‌وه ده‌بێ باجه‌که‌شی بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment