گرێبه‌ست و سیاسه‌ته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان مه‌ترسیداره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیوتی مێدیتریانه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ فرۆشتنی بۆرییه‌ نه‌وتییه‌کان ده‌ستی بۆ بابه‌تێکی مه‌ترسیدار بردوووه‌ که‌ دوور نییه‌ هه‌رێم بکاته‌ مه‌یدانی جه‌نگێکی ترسناک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرۆز جه‌عفه‌ر به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی ۲۰۱٤وه‌ پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیک و بازاڕی خۆی له ‌ده‌ست داوه‌. ئه‌و کاته‌ی بڕیاری "ئابووری سه‌ربه‌خۆ"ی دا ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێکته‌ری وزه‌ تا ئێستا نه‌کراوه‌ به‌ دامه‌زراوه‌یێکی نیشتیمانی و‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ٥۳ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ۲۸ کۆمپانیای فره‌ڕه‌گه‌ز ئیمزا کردوووه‌ که‌ له‌ ۲۷ وڵاتی جۆراوجۆره‌وه‌ هاتوون.

ناوبراو وتیشی: "جۆری گرێبه‌سته‌کان "کێڵگه‌ی کۆرمۆر"ی لێ ده‌رچێت که‌ گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌ هه‌مووی له‌ سه‌ر شێوازی به‌شداری وه‌به‌رهێنانه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌ خراپترین جۆره‌کانی گرێبه‌سته‌ له‌ جیهاندا به‌ تایبه‌تی بۆ بازاڕه‌ تازه‌ پێگه‌یشتوووه‌کان که‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتییێکی ژینگه‌یی و دارایی و یاسایی ده‌خاته‌ سه‌ر حکوومه‌ت نه‌ک کۆمپانیاکان.

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌شی وت: له‌ مانگی شوباتی ۲۰۱۷ حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی سێ ملیار دۆلاری پێشه‌کیدا گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده ‌کردن و بازاڕ کردنی له‌گه‌ڵ ڕووس نه‌فت ئیمزا کرد و له‌ حوزه‌یرانی ۲۰۱۷شدا له‌ میانه‌ی به‌شداری کردنی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و جێگره‌که‌ی بۆ مونته‌دای سانپیته‌رسپۆرگ ڕێککه‌وتنه‌که‌ له‌گه‌ڵ ڕووس نه‌فت فراوانتر کرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیوتی مێدیتریانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی بۆ بابه‌تێکی ترسناک بردوووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ جیۆپوڵه‌تیکی وزه ‌و هێڵه‌کانی وزه‌وه‌ هه‌یه و ئه‌م بابه‌ته‌ مه‌ترسیداره‌ چوونکه‌ دوور نییه‌ هه‌رێم نه‌کاته‌ مه‌یدانی جه‌نگێکی ترسناک.

پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ڕای‌گه‌یاندبوو كۆمپانیای ڕووس نه‌فتی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی رووسیا سه‌رجه‌م بۆرییه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌نارده ‌كردنی نه‌وتی كوردستان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم كڕیوه‌.

ئاژانسه‌که‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ 7 سه‌رچاوه‌ی ئاشنا به‌ پڕۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه‌ بڵاوی کردبوووه‌وه‌ كه‌ ڕووس نه‌فت له‌ به‌رامبه‌ر بڕی 1.8 ملیار دۆلاردا سه‌رجه‌م بۆرییه‌كانی هه‌نارده ‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی بۆ توركیا كڕیوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13508

Your Comment

You are replying to: .
captcha