به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایده‌گه‌یێنێت حه‌یده‌ر عه‌بادی له نێو ئاپۆڕه‌ی عه‌شیره‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا جه‌ختی کرده سه‌ر گرینگیی هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ڕابردووی عێراق و به‌رده‌وامی تایفه‌گه‌رایی و گوێ نه‌دان به‌و ده‌نگانه‌ی که خێریان بۆ خه‌ڵکی عێراق ناوێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: گیانفیداییی هێزه‌کانی عێراق و سه‌رکه‌وتنیان له به‌رانبه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌کان یه‌کڕیزیی نێوان عێراقییه‌کان ده‌سه‌لمێنێت.
عه‌بادی ئاماژه به‌وه ده‌کات خه‌ڵکی عێراق له‌و کاته که به‌رگرییان له‌و وڵاته ده‌کرد ئامانجی سیاسی‌یان نه‌بوو و زیادی ده‌کات: "ئێمه هه‌روا که موعجیزه‌ی سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕمان هێنایه‌دی به‌ستێنه‌کانی موعجیزه‌ی دووهه‌می سه‌رکه‌وتن واتا سازێنه‌ری و پێشڕه‌وت، سه‌رمایه‌دانه‌ری و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێنین."
شایانی باسه؛ حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 22ی نیسان بۆ لێکدانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی پارێزگای ئه‌نبار سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌ی کرد.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الموقف العراقی"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment