نه‌وبه‌خت سبه‌ینێ دێته‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێت: دوکتۆر محه‌مه‌دباقر نه‌وبه‌خت جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی وڵات سبه‌ینێ 4ی گوڵانی ئه‌مساڵ سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناسر حه‌زره‌تی له‌ باره‌ی به‌رنامه‌کانی نه‌وبه‌خت له‌ سه‌فه‌ر بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕای‌گه‌یاند: سه‌ردانی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنیی مه‌راغه‌-ورمێ و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکاری دیکه‌ و لێدوان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی پارێزگا له‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌و سه‌ردانه‌یه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنیی مه‌راغه‌-ورمێ له‌سه‌دا 97 و وێستگه‌ی هێڵی ئاسنیی ورمێش له‌سه‌دا 96 پێشکه‌وتنی فیزیکی بوووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ درێژاییی 180 کیلۆمه‌تر ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌لکێنێت به‌ پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، زه‌نجان، قه‌زوین و ناوه‌ندی وڵات.

ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ هۆی هاوسنوور بوون له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی تورکیا، عێراق و کۆماری ئازه‌ربایجان، شاڕێیانی په‌یوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا دێته‌ ئه‌ژمار و گه‌شه‌ی ژێرخانه‌کانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن گرینگیی زۆری هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13504

Your Comment

You are replying to: .
captcha