هەرێمی کوردستان ناوچەیێکە لە باکووری عێراق و زیاتر لە 6 ملوێن کەس حەشیمەتی ئەو هەرێمەیە و 25ی ئەیلوولی 2017 هەوڵی جیابوونەوەی لە عێراق دا بەڵام سەرنەکەوت. بەغدا ڕیفراندۆمەکەی ڕەت کردەوە و هێزی نارد بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کێڵگە نەوتەکان کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی هەرێمی کوردستان بوون.
ئێستاش ئیگۆر سچین کە هاوپەیمانێکی ڤلادیمیێر پووتنە لە بەر ئەوەی دەوڵەتی عێراق لە هەڵوێستەکانیدا حەزی خۆی بۆ فراوان کردنی کێڵگە نەوتەکان دەرنەبڕیوە ڕووی کردۆتە کوردستان و لە بەر ئەوەی هەرێمی کوردستان زیاتر ئینتیمای بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتەکان بووە.
زلهێزەکانیش کە پێشتر لە سەر ڕیفراندۆم دژی کورد نەبوون دواجار ئەو وڵاتانە و بەتایبەت ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا بەغدایان دڵنیا کردەوە کە دەسەڵاتی دەوڵەتی بەغدا بەسەر هەموو عێراقدا بە فەرمی دەناسن بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
بەڵام نامەکەی سچین ئاماژەیێکی ئاوا ئاشتییانەی تێدا بەدی نەدەکرا. ڕۆس نەفت سەرەڕای تووڕە بوون و ناوچاو گرژ کردنی بەغدا داوای هاوکاری سەرمایەگوزاریی چەندین ملیار دۆلاریی لە هەرێمی کوردستان کرد. بەپێی 7 سەرچاوەی ئاگاداری بابەتەکە سچین دەستی باڵاتری بوو لەوەی بەرپرسە عێراقییەکان لێیگەشتبوون. ڕۆس نەفت لە بەرانبەر یەک ملیارد و 800 ملوێن دۆلاردا دەسەڵاتی هەناردە کردنی نەوتی لە هێڵی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا وەدەست هێنا.
بەوتەی سەرچاوەیێکی ئاگادار لە ڕۆس نەفت و دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئامانجی ڕس نەفت لەو مامەڵەیەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوویەتی تەنها بازرگانی کردن نەبووە بەڵکوو ویستوویەتی پاوەجێیی هەیمەنەی سیاسیی ڕووسیا لە عێراق بچەسپێنێت.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتوویەتی ئەو دەسەڵات گرتنەی ڕۆس نەفت کارتێکەریی بەرچاوی بووە گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی مەرکەزیی بەغدا و دەست پێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی ئەو ناوچانە کە پاش ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان ڕاگیرابوو. هەرێمی کوردستان سێهەم سەرچاوەی نەوتی عێراق و هەر بەو بۆنەشەوە دەوری حەیاتی دەبینێت لە گەشە کردنی ئابووی ئەو وڵاتەدا.
جەبار لەعیبی وەزیری نەوتی عێراق لە دیداری دیدیر کاسیمیرۆ کە دەسەڕاتی سچینە لە هەیمەنەی ڕۆس نەفت لە هەرێمی کوردستان گەیشت و ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ نۆژەن کردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی هەرێم هاوکاریی ڕۆس نەفت بکات.
هیچ لایەنێک لە ڕۆس نەفت، سچین، کەرملین و تەنانەت نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئامادە نەبوون لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدەن.
سچین وتبووی ئەو پڕۆژانە ئابوورین و پێوەندییان بە بابەتی سیاسییەوە نییە.وەزارەتی نەوتی عێراقیش ئامادە نەبوو هیچ ڕوونکردنەوەیێک لەو بارەیەوە بدات.
لە قەفقازەوە بەرەوە دێهلی
سەرچاوە ئاگادارەکان وتوویانە ڕۆس نەفت لە هەرێمی کوردستان کە ناوچەیێکی هاوپەیمانی ئەمریکایە بەتەواەتی لە پێناو سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا کاری کردووە هەر لە هەرێمی کوردستانەوە هەتا قەفقاز و دێهلی نەو.
زۆرینەی وڵاتانی زلهێزی جیهان وەکوو ئیتاڵیا و فەڕەنساش کۆمپانیا زەبەلاحە نەوتییەکانیان وەکوو ئامێر بەکار دەهێنن و دەیخەنە خزمەت بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان.
پەرە سەندنی هەیمەنەی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان دەلالەتە لە سەر گۆڕانێکی جیۆپۆلەتیکییانەی بەرفراوان. لە سەردەمی ڕووخانی سەدامەوە (2003) هەرێمی کوردستان ناوچەیێکی هاوپەیمانی ئەمریکا بووە. ئامۆس هۆشستین کە نوێنەری ئۆباما بوو لە هەرێمی کوردستان وتوویەتی ڕۆس نەفت سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیایێکی زەبەلاحی نەتە لە هەر کاتێکدا پێویست بووبێت وەکوو شۆناسێکی سیاسی دەرکەوتووە. ناوبراو بە ڕۆیتەرزی وتووە ڕووسیا بژاردەی ئەوتۆی بەدەستەوە نییە بۆ سیاسەت کردن هەر بۆیەش هەرکاتێک پێویست بووبێعت کۆمپانیا نەوتییەکانی بەکار هێناوە.
دووهەم وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
بە وتەی سەرچاوەیێکی ئاگاداری ڕۆس نەفت چالاکییەکانی ئەو کۆمپانیایە تەنها بە هەرێمی کوردستانەوە نەبەستراوە و لە زۆر وڵاتی دیکەی جیهانیشدا دەور دەگێڕێت. ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتوویەتی سچین وەکوو دووهەم وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وایە و لە ڕاسیتدا دەکرێت پێی بڵێین نوێنەری بەشی ئابووریی وەزیری دەرەوەی ڕووسیایە و بۆتە چقڵی چاوی ئەمریکا.
ڕۆس نەفت 6 ملیار دۆلار قەرزی داوە بە دەوڵەتی ڤێنەزۆلا. ئەو کۆمپانیا لە ئەنجامدا دەتوانێت ببێتە خاوە پاڵاوگە زەبەلاحەکانی تەکسان کە ئێستا بە دەست کۆمپانیای دەوڵەتیی نەوتی ڤنێەزۆلا (PDVSA)یە.
ڕۆس نەفت لە هێندستانیش 13 ملیار دۆلار سەرمایەی لە پاڵاوگەیێکدا داناوە. ئەو کۆمپانیایە هەوڵ دەدات کۆمپانیای سعوودیی ئارام کز لە ساحەکە بکاتە دەرەوە و پێوەندییەکانی لەگەڵ هێندستان بەهێز بکات کە ئێستا هاوپەیمانی ئەمریکایە.
Your Comment