به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عوسمان له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات هیچ جۆره ڕێککه‌وتنێک له نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق چ ئه‌هلی سوننه و چ شیعه و کورد له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆسته حاکمیه‌تییه‌کان ئه‌نجام نه‌دراوه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌وڵی کورده‌کان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی پۆستی سه‌رکۆماری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌رانانه‌وه‌ی میدیایییه.
محه‌مه‌د عوسمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که دابه‌ش کردنی پۆسته حاکمیه‌تییه‌کان مه‌رجدار به ڕێککه‌وتنی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانه و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه: هێشتاکه ململانێی سیاسیی نێوان شیعه، ئه‌هلی سوننه و کورده‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment