کوردپرێس- به گوێره‌ی زانیارییه وهدهستهاتوووهکان، ڕۆژی ڕابردوو 21ی نیسان که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل به شێوه‌ی مه‌حره‌مانه و به بێ ڕووماڵی میدیاکان له‌گه‌ڵ مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی IP پارتی تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.
له‌و دیداره‌دا قلیچدار ئۆغڵۆ و ئاکشنه‌ر ڕێگاکانی ئیئتیلافی حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له به‌رانبه‌ر ئیئتیلافی کۆمار (پارتی داد و گه‌شه- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست)یان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه و جارێکی‌تر پرسی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنیان لێک دایه‌وه.
له‌و دیداره‌دا ڕاگه‌یێندراوه که ئیئتیلافی کۆمار هه‌وڵ ده‌دات به بێ ڕیسکی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن له هه‌مان خولی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن بباته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش پێشنیاره‌کان له‌سه‌ر کاندیدێکی هاوبه‌شی ئۆپۆزیسیۆن بۆ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاراسته کراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment