به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ی گوڵان جه‌لال مه‌حموود زاده نوێنه‌ری مه‌هاباد و عه‌لی محه‌مه‌د مورادی نوێنه‌ری قوروه و دێولان ڕەخنەیان لە سەرۆک کۆمار گرتووە و وتوویانە: بۆچی کەستان له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا لە ناڕه‌زایه‌تیی پەرەسەندووی ناوچه کوردنشینه‌کان و خوانی بەتاڵی بنه‌ماڵه‌ی سنوورنشینان تێناگەن؟
ئه‌و دوو نوێنه‌ره زیاتر ده‌ڵێن: خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ناوچه سنوورییه‌کان و ڕۆژئاوای وڵات له ژێر قورسترین بوردومانی ڕژێمی به‌عس وه‌ستانه‌وه و به درێژاییی مێژوو به گیان و دڵ پاسه‌وانییان له سنووره‌کانی ڕۆژئاوای وڵات کرد.
ده‌شڵێن: خه‌ڵکی ناوچه کوردنشینه‌کان له دوو خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریدا زیاترین ده‌نگیان به به‌ڕێزت دا و چاوه‌ڕوان بوون له هەر دوو ده‌وڵه‌تی 11 و 12 په‌ره‌پێدانی خزمەتگوزاری لەو ناوچانه و ئاڵوگۆڕی سنوور گه‌شه‌یێکی زیاتر بکات به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک هەر خۆمەتگوزاری زیاتر نەکرا به‌ڵکوو ده‌بینین له جیاتی ڕێز گرتن و سوپاس کردنی ئەو خه‌ڵکه، سنووره‌کان قەپات کران و ئاڵوگۆڕی کاڵا و کوڵبه‌ری و بژیوی ژیانی خه‌ڵک تووشی کێشەی جیدی بوو.
جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ئایا ئێوه و ئەندامانی کابینه‌که‌تان ده‌توانن چه‌ند مانگ به بێ مووچه ژیان به سه‌ر به‌رن؟ ئایا ده‌تانه‌وێت متمانه‌ی خه‌ڵک به ده‌وڵه‌تی ئێوه و ده‌وڵه‌تانی داهاتوو له ناو ببه‌ن؟ بۆچی کەستان له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا لە ناڕه‌زایه‌تیی پەرەسەندووی ناوچه کوردنشینه‌کان و خوانی بەتاڵی بنه‌ماڵه‌ی سنوورنشینان تێناگەن؟
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment