به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران پاش سه‌ردانه‌که‌ی به‌غدا به هه‌واڵنێرانی وتوووه: عێراق وڵاتی دۆست و براده‌ری ئێمه‌یه و هاوکاری و پێوه‌ندییێکی پته‌و و قووڵمان پێکه‌وه دروست کردوووه که له زۆر ڕه‌هه‌ندی که‌لتووری و ئایینی و مێژوویی و سیاسییه‌وه خۆ ده‌بینێته‌وه.
ئه‌میر حاته‌می ئه‌وه‌شی وتوووه: له سه‌ردانه‌که‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق، وه‌زیری به‌رگری، وه‌زیری پێوه‌ندی و گه‌یاندن و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دیداری کردوووه و هه‌موو ئه‌و دیدارانه‌شی به ئیجابی وه‌سف کرد و گوتی شوێندانه‌ر بوو له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه و قووڵ کردنه‌وه‌ی هاوکاریی سه‌ربازی، به‌رگری و ئه‌منی.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کۆماری ئیسلامیی ئێران دوورنواڕی فراوانی بۆ هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق کێشاوه و به ئه‌رکی خۆیشی ده‌زانێت به‌شداریی پڕۆسه‌ی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی عێراق بکات و گوتیشی: سیاسه‌تی ئێران ئه‌وه‌یه یارمه‌تیی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق بدات و پاش شکست هێنانی داعش هاوکار بێت له پڕۆسه‌ی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی عێراق.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌میر حاته‌می دانیشتنی کۆمیته‌ی چوار قۆڵیی سه‌ربازی به به‌شداریی کارگێڕانی سیاسی و ئه‌منیی ئێران، ڕووسیا، سووریا و عێراقی به شوێندانه‌ر و ئیجابی وه‌سف کرد و ڕای‌گه‌یاند: هاوکاریی ئه‌و چوار وڵاته بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریزم و دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌که زۆر ئیجابی بوو و ده‌بێت ئه‌و هاوکارییانه ببنه بنه‌ما بۆ پێوه‌ندی و ته‌عامولی زیاتر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment