ڕەفتاری پاسەوانەکانی گەشتی ئیرشاد بەرانبەر بە کچە گەنجەکە تاوان بوو

بەشی ئێران- لەم چەند ڕۆژەی دواییدا گرتە ڤیدیۆیێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە کە تێیدا ژنە پاسەوانێکی گەشتی ئیراشاد بە ڕەفتارێکی سووک و توند، لە سەر حیجاب، کچێکی گەنج بە قژ ڕادەکێشێ و ئەو ڤیدیۆیەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە و عاتیفە و هەستی خەڵکی بزواندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لەعیا جونەیدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بەرانبەر بەو گرتە ڤیدیۆیە هاتە دەنگ و وتوویەتی ئەو کارەی پاسەوانەکانی گەشتی ئیرشاد تاوانە و ئەو پاسەوانانە هێڵی یاساییان شکاندووە و ئەو کارەیان تاوان و دەدستدرێژی و سووکایەتی کردنە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕەفتارەی پاسەوانەکان دژ بە زۆر ماددەی دەستوورییە بەڵام بەڕوونی سێ ماددەی 14 و 22 و 36ی دەستووری پێشێل کردووە.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە کە ئەرکی پاسەوانەکان جێبەجێ کردن و پاراستنی یاسا و مادە یاساییەکانە نەک ئەوەی خۆیان ببنە پێشێلکاری یاسا.

جونەیدی گوتیشی: بەگوێرەی دوو مادەی 20 و 22ی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت هەموو هاووڵاتییێک بەهرەمەند بێت لە ئاسایش و مافی ژیانێکی بە شەرافەت و ڕێزەوە و کەسیش بۆی نییە دەستدرێژی بکاتە سەر ژیانی شەخسی و کەرامەتی هاووڵاتییان.

ڕاوێژکارەکەی حەسەن ڕۆحانی دووپاتی کردەوە: پاسەوانەکانی گەشتی ئیرشاد بۆیان نییە هاوکات هەم دەوری پاسەوان بگێڕن هەم دەوری دادوەر و داواکار. بۆیە حوکم دەرکردن کاری ئەوان نییە و ئەرکی سەرشانیانە کەرامەت و ڕێزی هاووڵاتییان بپارێزن.

سەرچاوە: ئیرنا

News Code 13459

Your Comment

You are replying to: .
captcha