کوردپرێس- نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەتاران بەماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی راگەیاند: بڕیاری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەست پێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی نێوان ئێران و فڕۆكەخانەی سلێمانی دراوە و تەنها كاری كۆمپانیاکان ماوە بۆ دەست پێكردنەوەی گەشتەكان.
دەباغ هەروەها ووتیشی: چاوەڕوان دەكرێت تا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بڕیاری كۆمپانیای بواری فڕۆكەوانی بۆ دەست پێكردنەوەی گەشتەكانیش دەربچێت، چوونكە كۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزار پێویستیان بەتەواوكردنی كارەكانیانە كە بوارەكانی خزمەتگوزاریی گەشتە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە.
Your Comment