وەزیرێکی ئەڵمانیا بە مەبەستی تاوتوێی پرسی گەڕاندنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گەشەی ئەڵمانیا بەمەبەستی بەدەست هێنانی زانیاری لەبارەی پڕۆسەی ئاودان کردنەوەی عێراق و تاوتوێی پرسی گەڕاندنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرد موولر وەزیری گەشەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ شەممە بە یاوەریی شاندێک سەردانی بەغدای کرد تاکوو زانیاریی زیاتر لەبارەی پڕۆسەی ئاودان کردنەوەی عێراق بەدەست بێنێت و پرسی گەڕاندنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان تاوتوێی بکات.

دەوڵەتی ئاڵمانیا لە مانگی فێبریوێریی ڕابردوودا ئینتیمای خۆی بۆ گەڕاندنەوەی 10 هەزار پەنابەری عێراقی و دروست کردنی ناوەندی ڕاوێژکاری لە بەغدا و هەولێر بۆ ئەو کارە ڕاگەیاند، بڕیارە موولر بەیانی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی لە سەروویانەوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆ بێتەوە.

دەوڵەتی ئەڵمانیا بەنیازە لە ڕێگای ناوندی ڕاوێژکاری و هەروەها پێدانی خزمەتگوزاریی پەروەدە و ڕاهێنانی تەکنیکی ئەو پەنابەرانە ئامادەی گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان بکات.

سەرچاوە هەواڵدەریی ئەڵمانیا DPA

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13453

Your Comment

You are replying to: .
captcha