پێوەندیی نێوان حکوومەت و کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان/ میشل لیزنبرگ

بەشی جیهان- هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005وە بە شێوەی فەرمی لە دەستووری عێراقدا وەکوو هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر ناسێندرا بەڵام پاش بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم لە سێپتێمبێری 2017 زۆرینەی دەسەڵات و ناوچەی ژێر کونترۆڵی خۆی لەدەست دا. بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە بە دوای ڕاکشانی سەرمایەی بیانیدا بوون سیاسەتی نێئۆریبراڵیان پەیڕەو کرد بەڵام ئابووری ئەو ناوچەیە ئێستاش لەسەر بنەمای نەختینەییە و زۆر دوورە لە مامەڵە کردنی دیجیتاڵ کە لە جیهانی ئێستادا باوە. لە سەروبەندی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم زۆر باسی بەرگری کوردەکان لە خاکی خۆیان کرا بەڵام لە کاتێکدا هێزە عێراقییەکان بەرەو ناوچە کێشەلەسەرەکان بەڕێ کەوتن هێزی پێشمەرگە بەبێ تەقە ناوچەکەی چۆڵ کرد.

لە ڕاستیدا دیار نییە تا چ ڕادەیێک دەتوانرێت هەرێمی کوردستان وەکوو دەوڵەت ناوی لێ ببرێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو ڕووەوە کە سیستەمی ئەمنیەتی و سیاسەتی دابەشکاریی هەیە حکوومەتێکی بەهێز دێتە ئەژمار بەڵام لەو ڕووەوە کە شتێک لە بارەی دامەزراوەکان و دەمەزراندنی ڕێکخراوەکان نازانێت و شەرعیەتی نێونەتەوەیی ببێت، زۆر لاوازە. ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق خزمەتی سەربازی و یا ئەرتەشێکی ستاندەری نییە و هێزی پێشمەرگە میلیشیای پسپۆڕ و تایبەتن کە زۆرینەی ئەندامانی تەمەنێکیان بەسەردا چووە.

زۆرینەی کارمەندان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە بەکار گیراون و بۆیە بە حکوومەتەوە بەسراون و پێبەندی حکوومەتن. بورژوا بە مانای بنەڕەتی بوونی نییە بۆیەش فەرمانبەران ڕۆڵێکی ئەوتۆیان لە بەرهەم هێناندا نییە. زۆرینەی ڕێکخراوە مەدنییەکان بنەڕەتی مەدەنییان نییە و لە لایەن حیزبە سیاسییەکانەوە ئیدارە دەکرێن. تەنانەت باوڕە کۆنەکانیش وەکوو «پێشمەرگەی قارەمان بە خوێنی خۆیان بەرگری دەکەن» خەریکی لە دەست دانی ماناکانی خۆیانن.

کەوابوو باس کردن لە کۆمەڵگا و حکوومەت لە هەرێمی کوردستان زۆر ئەستەمە، هەر بەو بۆنشەوە باس کردن لە پێوەندیی نێوان کۆمەڵگا و حکوومەت لە هەرێمی کوردستان مومکینە باشترین ئامێری لێکدانەوەی ئەو ناوچەیە نەبێت. چوونکە ژمارێک کەم لە حیزبە کوردییەکان شەرعییەت بە جیاوازیی نێوان حکوومەت و کۆمەڵگا دەدەن و ئەوەش تایبەتمەندییێکی هەمیشەیی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردەکانە.

هەوڵی بێ بڕانەوە بۆ دروست کردنی حیزب بەمەبەستی دەسەڵاتدار بوون و دەست گرتن بە سەر حکوومەت و ناوەندەکان یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی هەمیشەیی هەرێمی کوردستانە.

یەکێک لە تەکتیکەکانی حکوومەت پشتگیری کردن لە چینی هەژار یا پاترۆناژ-ە کە ناسەقامگیرە بەڵام تاکوو ئێستا لە هەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە. پاترۆناژ بەسراوە بە وابەستە کردنەوە. بۆیەش تاکوو ئێستا ناڕەزایی دەربڕینی مەدەنی ئاشکرا زۆر کەم دژی گەندەڵی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە توانای پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە ئەنجام دراوە. زۆرینەی ناڕەزایی دەربڕینەکان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە حکوومەتی تاکە حیزبی تێدا نییە. نەک هەر حیزبی دیموکرات لە سلێمانی لاوازە بەڵکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پاش جودا بوونەوەی گۆڕان لاواز بووە.

دووهەمین تەکتیکی حکوومەت سەرکوت کردنە. نوخبەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار تایبەتمەندیی ئەمنییەتیی زۆریان هەیە کە هەندێک جار وەکوو میلیشیای تایبەت ناویان لێدەبرێت و بە توندی ڕووبەڕووی هەر چەشنە ناڕەزایی دەربڕینێک دەبنەوە.

تەکتیکی سێهەم حکوومەتی هەواڵگرییە. کەناڵە تەلەفیزیۆنییە فەرمییەکان بەردەوام پڕوپاگندا بڵاو دەکەنەوە، بۆ نموونە بەردەوام دەڵێن شکست هێنانی ڕیفراندۆمەکەی 2017 بە بۆنەی خەیانەتەوە بوو و نە هەڵەی سەرکردەکان.

بەڵام ئەو تەکتیکانە هەمیشە سەرکەوتوو نین، لە کاتی نووسینی ئەم وتارەدا ناڕەزایی دەربڕین دژی حکوومەتی هەرێم پەرەی سەندووە. لە مارچی 2018 ناڕەزایی دەربڕینەکان لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی پارتی بە بۆنەی نەدانی مووچەی فەرمانبەران بەڕێوە چووە. زۆرینەی ناڕەزایی دەربڕینەکان سەرکوت کراون بەڵام ئەو شێوەیە تا چ کاتێک دەتوانێت کاریگەریی ببێت.

سەرچاوە: قوتابخانەی ئابووری لەندەن

وەرگەڕاندن- بەشی کوردیی کوردپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13446

Your Comment

You are replying to: .
captcha