به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون به هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی ڕاگه‌یاند: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکردوووه و هه‌ندێک تۆمه‌ت خراوه‌ته پاڵ پارتی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که باڵی کێشاوه‌ته سه‌ر بازنه‌کانی ده‌نگدان له هه‌ولێر.
ناوبراو ده‌شڵێت: هێشتاکه بازنه‌کانی ده‌نگدان له قوتابخانه‌کانی هه‌ولێر به چاودێریی نوێنه‌ی تێکڕای حیزبه کوردستانییه‌کان و هه‌روه‌ها ناوی ئاواره‌کان نه‌کراوه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه ئه‌و تۆمه‌تانه دووره له ڕاستییه‌وه.
سه‌عدوون ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان هی پارتی نییه به‌ڵکوو هی تێکڕای پێکهاته، ئیتنیک و حیزبه‌کان له‌وان یه‌کێتیی نیشتمانی، حیزبه ئیسلامییه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و بنکه‌که‌ی له به‌غدایه هه‌ر بۆیه پارتی ناتوانێت نوێنه‌ری حیزبه‌کان بۆ چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن مه‌نع بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment