به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له كه‌سوكاری نه‌قیبه‌كه‌ی پۆلیس دژی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق گرد بوونه‌وه به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری عێراقه‌وه هۆشدارییان پێدراوه هه‌ر زوو كۆتایی‌یان به گردبوونه‌وه‌كه هێنا.
موئه‌نه‌د عه‌لی ڕێكخه‌ری گردبوونه‌وه و كه‌سی نزیكی نه‌قیب لوئه‌ی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند "نه‌قیب لوئه‌ی بێتاوانه و تۆمه‌تی ده‌ست تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ باندی تیرۆرستیدا دووره له ڕاستییه‌وه."
ناوبراو وتیشی: "نه‌قیب لوئه‌ی ته‌نیا له به‌ر كورد بوونی ئه‌و تۆمه‌ته‌یان داوه‌ته پاڵ خۆی و هێزه‌كه‌ی."
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له که‌رکووک كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردوووه كه عه‌ره‌بی شیعه‌یه و دانی ناوه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری تیرۆرستی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان كه ئیعترافی له‌سه‌ر نه‌قیب لوئه‌ی كردوووه به‌وه‌ی له كاره‌كانیدا هاوبه‌شی بوووه.
له به‌رانبه‌ریشدا نه‌قیب لوئه‌ی كه ئێستا جێگه‌ی نادیاره و به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووکه به توندی تۆمه‌ته‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆ‌ته‌وه و به هه‌وڵێكی بۆ ته‌سفییه كردنی پله‌داره كورده‌كان وه‌سف كردوووه.
موئه‌نه‌د عه‌لی جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و ڕازی نابن نه‌قیب لوئه‌ی و كه‌س و كاریان به تاوانێک تۆمه‌تبار بكرێت كه لێی بێ‌ئاگایه.
له‌لایێکی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یێكی ئاگادار له که‌رکووک ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ڕرابردوودا تۆمه‌تی جیا جیا دراوه‌ته پاڵ چه‌ندین پله‌داری كورد و به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا عه‌مید كاوه غه‌ریب فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی داقوق ده‌ست به سه‌ره.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment