به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: "هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتۆته بانكی كوردستان و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌وێشه‌وه بۆ بانكی مناره بگوازرێته‌وه چوونكه وه‌زاره‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكی مناره ده‌كات بۆ خه‌رج كردنی هاوكارییه‌كه".
ناوبراو وتیشی: "مادام هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شیلان شێخ جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به SNN ی وت: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا واته له ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر دوێنێ پاره‌كه‌ی به‌غدا و هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتبێت به ته‌ئكید ئه‌مڕۆ ده‌گاته هه‌رێم و ئێمه‌ش نازانین وه‌زاره‌تی دارایی و پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن و ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه مووچه‌كه‌یان پێ بدرێت".
شیلان شێخ جه‌عفه‌ر ڕوونیشی كرده‌وه "ماوه‌ی سێ مانگه مووچه‌ی پێشمه‌رگه دوا ده‌خرێت بۆ دوای سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له كاتێكدا ئه‌وان بڕیاری ژماره 19ی په‌رله‌مانیان هه‌یه كه ده‌بێت بژێوی ژیانیان چاک بكرێت و له خشتهشدا ده‌بێت یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بن كه مووچه‌یان پێ ده‌درێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ بۆ مانگه‌كانی داهاتوو كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ته‌ئكیدی كرده‌وه "به دڵنیایییه‌وه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و هیچ كێشهیێكیش دروست نابێت هه‌روه‌ک جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره 19ی په‌رله‌مان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment