به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له مه‌راسیمی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی ڕێکخراوی خاچی سه‌وزی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: له کاتی سه‌رۆکایه‌تیم له شاره‌وانی به‌ره‌و ئه‌ملا له هه‌ر کوێ بواتایم خواردنه‌وه کحوولییهکانم کۆ ده‌کرده‌وه. دژی من قسه‌ی زۆریان کردوووه، وتاری زۆریان نووسیوه. ده‌نووسن بۆچی چاوێک ناخشێنن به ده‌ستووری وڵاته‌که‌تان، له ده‌ستووردا کاتێک که باسی ئه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر لاوان ده‌کات ده‌نووسێت: "ده‌وڵه‌ت ده‌بێ گه‌نجان له قومار و ماده هۆشبه‌ره‌کان بپارێزێت." هیچ یه‌ک له ده‌وڵه‌تانی پێش ئێمه‌ش ئه‌و بڕگه‌یه‌یان جێبه‌جێ نه‌کردوووه. به‌ڵام ئێمه ئێستا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئێستا له‌و شوێنانه که له لایه‌ن حیزبه‌که‌ی ئێمه‌وه ئیداره ده‌کرێت ئاوه‌ها شتێک بوونی نییه. له‌و کاته‌وه هاتوومه‌ته سه‌ر ده‌ور خوڵکی خواردنه‌وه کحوولییهکانمان به میوانانمان نه‌کردوووه. له ڕاستیدا گه‌وره‌ترین چه‌کی ئیمپریالیسته‌کان "ئه‌لکول‎" و "تلیاک" بوووه. ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌نجانی خۆیان له داڵانه‌کانی خواردنه‌وه کحوولییه‌کان، ماده‌ی هۆشبه‌ر، جگه‌ره و قومار ون بکه‌ن، داهاتوویێکی تاریکیان ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment