سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی ئیلام هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌شی ئیلام- به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌کانی ئیلام وتوویه‌تی: به‌ بۆنه‌ی خوڵبارینه‌وه‌ بڕیارمان دا سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی ئیلام هه‌ڵبوه‌شینینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی مه‌تانه‌ت له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی وتوووه‌: هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان ناله‌باریی که‌شوهه‌وا و دیارده‌ی خوڵبارین بوووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر که‌شوهه‌واکه‌ گونجاو بێت گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی پاش نیوه‌ڕۆی فڕۆکه‌خانه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پارێزگای ئیلام زیاتر له‌ ده‌ ساڵه‌ و گرفتاری دیارده‌ی خوڵبارینه‌ که‌ له‌ سه‌حراکانی عێراق و سووریا و سعوودییه‌وه‌ دێته‌ سنووره‌کانی ئێران و تا ئێستاش زیانی زۆری له‌ که‌رتی پیشه‌ و وه‌رزێری و ژینگه‌ و دارستانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13434

Your Comment

You are replying to: .
captcha