ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی کردنی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی کردنی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا که‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ کورده‌کانه‌وه‌ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا وایت وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا،پێنتاگۆن له‌ گفتوگۆی حه‌فتانه‌ی خۆی بۆ هه‌واڵنێرانی وت: "ئێمه‌ به‌ڵێندارین به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریا دیموکراتیک له‌ باکووری سووریا. ئه‌وان سه‌لماندوویانه‌ که‌ متمانه‌پێکراوترین شه‌ریکن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ڕه‌خساندنی بوار بۆ چالاکیی ئیداره‌ی ناوچه‌یی له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان."

ناوبراو زیادی کرد: "بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌بی درێژه‌ بده‌ین به‌ به‌رده‌وام بوونی گوشارخستنه‌ سه‌ر چه‌کدارانی داعش له‌ ده‌ڕه‌ی ڕووباری فورات. هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌بێ هاوپه‌یمانیی پێکهاتوو له‌ 70 وڵات که‌ دژی داعش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیه‌ له‌ هه‌ر کوێ که‌ سه‌رهه‌ڵبدات، بپارێزین."

تورکیا به‌رده‌وام خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریکا کۆتایی پێبێنێت به‌ پاڵپشتی کردنی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا. به‌پێی ڕاپۆرتی فاکس نیووز ژماره‌ی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا ئێستا گه‌یشتۆته‌ 100000 که‌س. به‌رپرسانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن: زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ به‌ پاڵپشتیی هاوپه‌یمانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا دژی داعش له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن، عه‌ره‌بن. به‌ڵام به‌رپرسانی پێنتاگۆن ئیدعایان کردوووه‌ که‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌کانی کوردی سووریا ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێن چوونکه‌ ئه‌وان ئه‌زموونی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌یان دژی داعش هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13433

Your Comment

You are replying to: .
captcha